میوانداری داب و نەریتێکی پەسندکراوی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتە. کۆبوونەوەی بنەماڵە و بانگهێشتی میوان بۆ خواردنی شێو، بایەخێکی یەکجار زۆری هەیە. لەم چیرۆکەدا بنەماڵەیەک شێو لەگەڵ مانگ و ئەستێرەکاندا هاوبەش دەکەن وگشتیان چێژ لەم پێکەوەبوونە دەبەن.
میوانداری داب و نەریتێکی پەسندکراوی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتە.
کۆبوونەوەی بنەماڵە و بانگهێشتی میوان بۆ خواردنی شێو، بایەخێکی یەکجار زۆری هەیە. لەم چیرۆکەدا بنەماڵەیەک شێو لەگەڵ مانگ و ئەستێرەکاندا هاوبەش دەکەن وگشتیان چێژ لەم پێکەوەبوونە دەبەن.
شەو بوو. سفرەیەک لە ژوورەوە ڕاخرا بوو. دایک و باوک و کچێک و کوڕێکی بچکۆلە لە دەوری سفرەکە دانیشتوون. مانگ لە پشت پەنجەرەوە چاوی لە نێو ژوورەکە دەکرد.
شەو بوو. سفرەیەک لە ژوورەوە ڕاخرا بوو. دایک و باوک و کچێک و کوڕێکی بچکۆلە لە دەوری سفرەکە دانیشتوون.
مانگ لە پشت پەنجەرەوە چاوی لە نێو ژوورەکە دەکرد.